×

مێژوویی؛ هاندەرانی زاخۆ لەلایەن فیفاوە بە باشترین هاندەری جیهان دەستنیشانکران

هاندەرانی یانەی زاخۆ زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی جیهان بەدەست هێنا و بوونە براوەی فیفا بۆ باشترین هاندەری ساڵی 2025.

بە فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ناسراو بە فیفا ئەنجامی دەنگدانی بۆ باشترین هاندەری ساڵ راگەیاند و هاندەرانی زاخۆ پێش ركابەرە ئەرجەنتینی و ئیسپانییەكە كەوتەوە و بوونە یەكەمین هاندەر لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەراست ئەم خەڵاتە بباتەوە.
بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 08:00 بە کاتی هەولێر، رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکانی زەبێست بە ئامادەبوونی نزیکەی 800 کەس لە هۆڵی هۆڵی فایرمۆنت کاتارا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوە بچێت، باشترینەكان لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان خەڵات دەكرێن، بەڵام فیفا پێش ڕێورەسمەكە براوەی خەڵاتی باشترین هاندەری ساڵی ئاشكرا كرد كە تێیدا هاندەرانی زاخۆ بە زۆرترین دەنگ بوونە براوەی خەڵاتەكە.
بڕیارە ئەمشەو نوێنەری زاخۆ بەشێوەی ئۆنلاین بەشداریی لە رێورەسمەكەی فیفا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بكات و لە لایەن سەرۆكی فیفا پیرۆزبایی لێ دەكرێت

ڕۆژنامەنووسی وەرزشی نێودەوڵەتی خاوەنی ئەزموونی زیاتر لە ١٢ ساڵ لە بواری تەلەفزیۆن و ڕادیۆ و میدیای چاپکراو.

Publicar comentario