×

وتووێژی شوکور میکایل لەگەڵ خوان لاپۆرتا: «سڵاو بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە لە کوردستان»

شوکور میکایل، ڕۆژنامەنووسی کەناڵی K24، ڕاستەوخۆ دوای بەدەستهێنانی نازناوی سۆپەرکاپی ئیسپانیا، دیدارێکی لەگەڵ خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە ئەنجامدا. لەم وتووێژەدا، باڵاترین دەسەڵاتی یانە کەتەلۆنییەکە دەرفەتەکەی قۆستەوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی شوکورەوە سڵاو و ڕێزی تایبەتی خۆی بۆ هاندەرانی یانەی بارسا لە کوردستان بنێرێت.

ئەم پەیامەی لاپۆرتا لە کاتێکدایە کە یانە کەتەلۆنییەکە لە لوتکەی خۆشیدایە دوای سەرکەوتنە گەورەکەی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید، و نیشانەی گرنگیدانی یانەکەیە بە بنکەی جەماوەریی فراوانی خۆی لە ناوچەکەدا.

ڕۆژنامەنووسی وەرزشی نێودەوڵەتی خاوەنی ئەزموونی زیاتر لە ١٢ ساڵ لە بواری تەلەفزیۆن و ڕادیۆ و میدیای چاپکراو.

Publicar comentario